مەشقی گەورەی جیھادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە
مەشقی «عەزمولسادقین» بە بەشداریی چەند پێکھاتەی سەربازیی سەربە «سەرایا قودس» لقی سەربازیی جیھادی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە غەززە دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممە «فەلەستین یەوم»، «ئەبو حەمزە» وتەبێژی «سەرایا قودس» لەم بارەیەوە وتوویەتی: لەم مەشقەدا، ئۆپراسیۆنی مەیدانیی جۆربەجۆر بە شێوەیەکی ھێمایانە بەڕێوە دەچێت.
«ئەبو حەمزە» بەدەربڕینی ئەمەی کە پێکھاتەی سەربازیی جۆربەجۆرلەوانە یەکەگەلی موشەکی و تۆپخانەیی لەم مەشقەدا بەشدار دەبن، وتی: ئەم ھەنگاوە لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئامادە بوونی جەنگیی خەباتکارانی فەلەستین و پێداگرییەکە لە لایەن ئێمەوە بۆ بەردەوام کردنی ڕێگای درێژی ئێمە ھەتا ڕزگار کردنی نیشتیمان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.
وتەبێژی «سەرایا قودس» وتیشی: ئەم مەشقە بە بەشداریی پێکھاتەی سەربازیی جۆربەجۆر کە بەرچاوترینیان یەکەی موشەکی و تۆپخانەیە بەرپا دەکرێت.