پێشوازیی حەماس لە داواکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێشوازی لە لێدوانەکانی ستیڤان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سەبارەت بە شکاندنی گەمارۆی کەرتی غەززە.
ستیڤان دوجاریک لە پازدەهەمین ساڵی گەمارۆدانی کەرتی غەززەدا، داوای هەڵگرتنی گەمارۆکە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیی کرد.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستە هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ کەمکردنەوەی خراپیی دۆخی مرۆیی بۆ ئەوەی گەمارۆی ئیسرائیل بە تەواوی هەڵبگیرێت بەگوێرەی بڕیارنامەی ١٨٦٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ پەسەندکرا، و تەنیا چارەسەری سیاسی بەردەوام دەتوانێت فشاری سەر خەڵکی ئازارچێشتوو لە غەززە کەم بکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ فهوزی بهرهوم وتهبێژی حهماس جهختی کرد که قسهکانی کاربهدهستێکی نێودهوڵهتی جارێکی دیکه ئازاری دوو میلیۆن فهلهستینی له ژێر بایکۆتی زاڵمانەی ڕژێمی زایۆنی ئاشکرا کرد.
بەرھوم گەمارۆی غەززەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ ناوبرد و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆی دڕندانە بهێنرێت.