باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی لە ئەریترە داخرا
تهمووز 10, 2022 06:28 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە ئەریترەی واژۆ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە کاربەدەستانی خۆجێیی لە پێتەختی ئەریترە بۆ ماوەی دووساڵ ڕێگر بوون لە بەردەم ھاتنی باڵوێزی ڕژێمی زایونی، «یائیر لاپید» گەڵاڵەی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمەی لە «ئەسمەرە» واژۆ کرد.
کاربەدەستانی خۆجێیی پێتەختی ئەریترە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە پێچەوانەی ڕەزامەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ دیاری کرانی باڵوێزی تازەی ڕژێمی زایونی، پێشیان بە چوون و دەستبەکار بوونی لە ئەسمەرە گرتووە.
دوایین باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەریترە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ئەم وڵاتەی بەجێ ھێڵاو نزیکەی چوار ساڵ باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە بە ھۆی سەرپەرشتانی کاتییەوە بەڕێوە دەبردرا.
سەرپەیڤ