ھاویژرانی زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان
ڕادیۆی سوپای زایۆنی ڕایگەیاند کە لەم خولەی ململانێکان دا زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ھاویژراوە .
لە ئێوارەی هەینیەوە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە شایەدی هێرشی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی بوون کە لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٥ کەس شەهید و ١١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوابەدوای ئەم تاوانە لە لایەن زایونییەکانەوە، هێزەکانی قودسی لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش بە مووشەک و هاوەنەکانیان ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراویان کردۆتە ئامانج.
تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی، هەموو شارۆچکە زایونییەکانیان خستۆتە ژێر ئاگری موشەکەکانیانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە دوایین پەلاماری موشەکیی گرووپەکانی خۆڕاگری دا کارگەیەک لە شارۆچکەی ئێشکۆڵ خاپوور کرا و دوو سەربازی زایۆنی بریندار بوون.
ھەروەھا مووشەکێک راستەوخۆ بەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی سێدیرۆت کەوت و زیانی زۆری لێکەوتەوە، هەروەها کارگەیەکیش لە شارۆچکەی "نیرێۆز" ئاگری گرت.
لیواکانی قودس ڕایانگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنی دوژمن لە بنکەکانی "نەهل عوز" و "فەجا" بە دەیان هاوەن کراوەتە ئامانج و بوونەتە خۆڵەمێش.