پەشیمانیی زایۆنیستەکان بۆ ڕۆڵیان لە هەڵوەشاندنی رێککەوتنی ناڤۆکیی لە ساڵی ٢٠١٨دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410571-پەشیمانیی_زایۆنیستەکان_بۆ_ڕۆڵیان_لە_هەڵوەشاندنی_رێککەوتنی_ناڤۆکیی_لە_ساڵی_٢٠١٨دا
کاربەدەستانی ئەمنیی ڕژێمی ئیسرائیل پەشیمانن لەو گوشارانەی کە تەلئەبیب لە ساڵی ٢٠١٨دا بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێنابووی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2022 12:23 Asia/Tehran
  • پەشیمانیی زایۆنیستەکان بۆ ڕۆڵیان لە هەڵوەشاندنی رێککەوتنی ناڤۆکیی لە ساڵی ٢٠١٨دا

کاربەدەستانی ئەمنیی ڕژێمی ئیسرائیل پەشیمانن لەو گوشارانەی کە تەلئەبیب لە ساڵی ٢٠١٨دا بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێنابووی.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دانوستانەکانی پێوەندیدار بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەن، کەناڵی تەلەفزیۆنی ناسراو بە "کان"ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەرکردە ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوای لێبوردن دەکەن؛ چونکه‌ ئێستا هه‌ردوو ئێران و زلهێزه‌کان دوای پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی تاران له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی و به‌تایبه‌تی له‌ بواری پیتاندنی یۆرانیۆم دا، به‌ره‌و هه‌مان ڕێککه‌وتن ده‌چن و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ نه‌کشابایه‌وه‌، ئێران له‌م پێشکه‌وتنه‌ دوور ده‌بووه‌وه‌.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرانی ئاسایشیی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەم دواییەدا کە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەشداری تێدا کردبوو، ئەم پەشیمانییەیان دەربڕی.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەگەڵ هاوبەشە "ئیسرائیلیەکان"ی خۆی سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ناسراو بە بەرجام ناکۆکی تاکتیکیی هەیە، ئەوەش دوای زیادبوونی جموجۆڵی ڕێبەرانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی دانوستانەکانی  ڤیەننا.