برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە تێکھەڵچوون لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنیست
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی هەینی راپوریاندا ، لە دوای هێرشی سوپای زایۆنی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی فەلەستینی ناڕازی بە شارۆچکە نشینەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا بە دەیان کەس بریندار بوون.
زایۆنیستەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازیەکانیان ، ڕۆژانە پەلاماری ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین دەدەن و فەلەستینییەکان شەهید و بریندار یان دەسبەسەر دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی لە شارۆچکەی کەفەر قەدوم کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە و شارۆچکەکانی بەیت دەجان و بەیتا هەڵکەوتوو لە پارێزگای نابلوس، ٣٢ فەلەستینی بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی مانگی سووری فەلەستین، ٦ کەس بە تەقەی سەربازانی زایۆنی ، ٢٣ کەسیش بە هۆی هەڵمژینی گازی فرمێسکڕێژەوە زیانیان پێگەیشت، ٣ کەسیش بە هۆکارێک کە تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە، بریندار بوون.