دانپێدانانی سوپای زایۆنی بە شەهیدکردنی شیرین ئەبو عاقیلە
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە ئەگەری زۆرە یەکێک لە سەربازە ئیسرائیلییەکان تەقەی لە "شیرین ئەبو عەقیلە" کردبێ.
"شیرین ئەبو عەقیلە" پەیامنێری فەلەستینی کەناڵی ئەلجەزیرە لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و پێکدادانەکانی ئۆردوگای جنین لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی زایونیەوە تەقەی لێکرا و ئەم ڕووداوە کاردانەوەی بەربڵاوی لە میدیاکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەرانسەریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ، سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەقەی سەربازە ئیسرائیلییەکان بووەتە هۆی شەهید بوونی شیرین ئەبو عاقلە، پەیامنێری فەلەستینی کەناڵی ئەلجەزیرە.
سوپای زایۆنی کە لە دوای شەهید بوونی شیرین ئەبو ئاقلە لە ژێر گوشاری توندی میدیاکان و ڕای گشتیدا بووە، لە هەمان کاتدا ئیدیعای کرد کە ئەم لێکۆڵینەوەیە بەسە بۆ کردنەوەی دۆسیەیەکی تاوانکاری لە پۆلیسی رژێمی ئیسرائیل سەبارەت بە شەهید بوونی شیرین ئەبو ئاقلە.
سوپای ئیسرائیل سەدان ڕۆژنامەنووسی دەستگیر ، بریندار یان شەهید کردووە.