تێکهەڵچوونی چەکداریی لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل لە جنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411220-تێکهەڵچوونی_چەکداریی_لە_نێوان_بەرخۆدانی_فەلەستین_و_هێزە_داگیرکەرەکانی_ئیسرائیل_لە_جنین
سەرچاوە ناوخۆییە فەلەستینییەکان باسیان لە لێکدانی چەکداریی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی لە جنین کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 08:04 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی چەکداریی لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل لە جنین

سەرچاوە ناوخۆییە فەلەستینییەکان باسیان لە لێکدانی چەکداریی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی لە جنین کردووە.

لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنیست بە بیانووی جۆربەجۆر خەڵکی چەوساوەی فەلەستین دەکوژن، یان بریندار و دەستبەسەر دەکەن؛ فەلەستینییەکانیش لە وەڵامی تاوانەکانی زایۆنیستەکاندا ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ڕۆژی دووشەممە لە میانەی هێرش بۆ سەر شاری جینین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، چەکدارانی فەلەستینی لە گەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، شەڕێکی چەکداری توندیان کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌ربازانی زایۆنی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ژمارێک له‌ فه‌له‌ستینییه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر جه‌نین. سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە لەم پێکدادانەدا ٣ فەلەستینی بریندار بوونە.

 زیاتر لە حەفتا ساڵە مافی گەلی زوڵملێکراوی فەلەستین لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا پێشێل دەکرێت . ئەم ڕژێمە دڕندانەترین تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان لەم ماوەیەدا ئەنجام داوە.