داگیرکەرانی زایونی ھەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەیەکی کچانە لە قودس دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411429-داگیرکەرانی_زایونی_ھەڵیانکوتایە_سەر_قوتابخانەیەکی_کچانە_لە_قودس_دا
داگیرکەرانی زایونی گازی فرمێسک ھێنیان فڕێ دایە نێو قوتابخانەیەکی کچانەی فەلەستینییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2022 13:38 Asia/Tehran
  • داگیرکەرانی زایونی ھەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەیەکی کچانە لە قودس دا

داگیرکەرانی زایونی گازی فرمێسک ھێنیان فڕێ دایە نێو قوتابخانەیەکی کچانەی فەلەستینییەکان.

زایۆنییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ڕۆژانە پەلاماری ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین دەدەن و فەلەستینییەکان شەهید و بریندارو یان دەسبەسەر دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ ئەمڕۆ (یەکشەممە)، لەشکریانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی کچانی فەلەستینی لە شاری «عەناتا» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو و گازی فرمێسکھێنیان تێ ھاویشت.

دوای ئەم هێرشە ژمارەیەک لە کچانی قوتابیی فەلەستینی توشی ھەناسەسواری ھاتن.

زیاتر لە حەفتا ساڵە مافی گەلی زوڵملێکراوی فەلەستین لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا پێشێل دەکرێت. لەم ماوەیەدا ئەم ڕژێمە دڕندانەترین تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.