ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەرکردایەتیی زایۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i414195-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_بنکەی_سەرکردایەتیی_زایۆنییەکان_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە بنکەی سەرکردایەتیی سوپای زایۆنی لە نزیک شاری جنین ڕووی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2023 06:39 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەرکردایەتیی زایۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە بنکەی سەرکردایەتیی سوپای زایۆنی لە نزیک شاری جنین ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنی وای بڵاو کردەوە تەقینەوەیەک لە بارەگای سەرکردایەتیی لەشکریانی زایۆنی لە نزیک جنین ڕووی دا.

ئەم ڕادیۆ زایۆنییە بانگەشەی ئەوەشی کرد کە هیچ کەسێک لە تەقینەوەکەدا بریندار نەبووە و هۆکاری ڕووداوەکە خەریکە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، به هۆی ئەم تەقینەوەیه دیوارەکانی بارەگاکەی لەشکریانی زایۆنی داڕما.

لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامی داوە، ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە؛ بە جۆرێک کە سەرکردە سیاسییەکان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم ڕژێمە دان بە بێتوانایی خۆیاندا دەنێن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا و هۆشداری دەدەن لە پەرەسەندنیان.