کانونی دوھەم 13, 2023 19:51 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ئێران پشتیوانی لە دیالۆگی نێوماڵی لوبنان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە وەک ھاوڕێیەکی ئەمەگدارو دڵسۆزی لوبنان دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی بەیروتی کردووە، ڕۆژی هەینی پاش دیدار لەگەڵ «عەبدوڵڵا بوحەبیب» وەزیری دەرەوەی لوبنان وتیشی: لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان، ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی پابەندە بە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان و ئامادەیە بە هەماهەنگیی حکومەتی ئەم وڵاتە ئامادەی چێکردن و بووژاندنەوەی وێستگەی وزەی لوبنانە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: ئێران پشتیوانی لە خۆڕاگریی لوبنان و فەلەستین لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکات، هاوکات خۆی لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان دەپارێزێت و داکۆکی لە کۆبوونەوە و وتووێژی هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی لوبنان دەکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: هەوڵی بەبڕشتانە ھەیە بۆ بەکارهێنانی هاوکارییەکانی ئێران بۆ لوبنان، گەرچی ئاستەنگ و فشاری دەرەکیش لە ئاردایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بە دەربڕینی خۆشحاڵیی  خۆی لە دیالۆگی نێوان سوریا و تورکیا وتیشی: دەستپێکردنەوەی دیالۆگەکانی ئەنقەرە و دیمەشق کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشتی وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، گەییشتە فڕۆکەخانەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان.

دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لوبنان و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەم وڵاتە، لە پلانەکانی گەشتەکەی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ لوبنان ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ