کانونی دوھەم 13, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە بارەی پرسە دوو قۆڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی لە دیدارێکدا لەگەڵ «نەبیە بڕی»، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، خوازیاری پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژی ڕابردوو سەردانی لوبنانی کردووە، لەگەڵ گەییشتنی بۆ ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان بە ئامانجی ڕاوێژی دوولایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەیی  پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی فەلەستین، سەردانی بەیروتی کردووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتوویەتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە پاڵپشتی لە گەل و حکومەت و سوپا و خۆڕاگریی لە لوبنان بەردەوام دەکات.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ڕاشیگەیاند: بانگهێشتی هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی لوبنان دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و تەواوکردنی پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێککەوتنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە: ڕەوته سیاسییه جیاوازەکان له لوبنان بە لێھاتوویی و به بێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەوەکی سەرۆکی نوێی وڵات به شێوەیەکی ودیاری دەکەن.

یاسادانەرانی لوبنان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی جێگرەوەی «میشێل عەون» دوای کۆتایی هاتنی ماوەی شەش ساڵەی سەرۆکایەتی کردنی بەسەر لوبناندا و دیارە ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی توندبوونەوەی قەیرانی سیاسی لە لوبنان وروژاندووە.

سەرپەیڤ