گەشتی شاندی پەرلەمانیی عێراق بۆ سووریا
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند کە شاندی پەرلەمانیی عێراق گەیشتووەتە دیمەشق.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ شاندێکی پەرلەمانیی عێراق بە مەبەستی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی سوریا و وەستان لە پاڵ ئەم وڵاتە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی کە دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە بەرۆکی گرتوون، گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق.
پێشتر «عەبدوڵڵا بو حەبیب» وەزیری دەرەوەی لوبنان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزیرانی کابینەی ئەم وڵاتە سەردانی سوریای کردبوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «بو حەبیب» لەم سەردانەی دا چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا کەوت و قسەی لەگەڵداکرد.
لەم دیدارەدا هەردوولا باسی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی سوریا و پرۆسەی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەو هەروەها پاڵپشتیی لوبنان بۆ حکومەتی سوریایان کرد.
ڕوودانی بوومەلەرزە لە سوریا و تورکیا کاردانەوەی بەربڵاوی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرکردەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر هاوسۆزیی خۆیانیان بۆ نەتەوەکانی سوریا و تورکیا دەربڕیوە و لەو پەیوەندییەشدا هاوکارییەکی زۆری ئەو دوو وڵاتەیان کردووە.