گەلی یەمەن کاروانی یارمەتییەکانی ڕەوانەی سووریا کرد
یارمەتییەکانی گەلی یەمەن بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا کە شەش بارهەڵگری لەخۆگرتبوو، لە ژێر دروشمی «لە یەمەنەوە ھەتا شام» گەیشتنە پارێزگای لازقیەی سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی ئەلمەسیرە، یەکەم کاروانی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی لازقیە؛ داگری شەش بارهەڵگر خۆراک و کەرەستەی پزیشکییە.
«عەبدوڵڵا عەلی سەبری» باڵوێزی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە دیمەشق دەڵێت: ئەم کاروانە کەمترین ئەرکێکە کە دەتوانین لە ھەمبەر گەلی سوریا و حکومەتەکەی بەجێی بێنین کە بەردەوام لەگەڵ گەلی یەمەن دا بوونە.
بە قسەی «سەبری» هاوڵاتیانی یەمەنی لە سوریا ھەرلە کاژێرەکانی سەرەتای بوومەلەرزەکەوە یارمەتیی لێقەوماوانیان داوە.
باڵوێزی یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی سزاکانی سەپێندراوەکانی ئەمریکا بەسەر سوریادا، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە ڕەوتی یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە خێراتر بکەن، هەروەها ستایشی ئەو وڵاتانەشی کرد کە لە سەرەتاوە یارمەتییەکانیان بۆ سوریا ناردووەو دەشینێرن.
بە وتەی «عەبدوڵڵا عەلی سەبری» کاروانەکەی دووەمی یەمەنیش لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕەوانەی حەڵەب دەکرێت کە زۆرترین زیانی بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریاوە بەر کەوتووە.