پەلاماری خۆڕاگریی لوبنان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423436-پەلاماری_خۆڕاگریی_لوبنان_بۆ_سەر_بنکە_سەربازییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان چەندین بنکەی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی دایە بەر پەلامار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2023 10:45 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان چەندین بنکەی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی دایە بەر پەلامار.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە درێژەی پەلامارەکانی دژ بە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، دەستی دایە پەلاماردانی چەندین ناوەندی سەربازی لەوان بنکەی "برکە ڕیشا" و هەرەها تەقەی کرد لە مۆڵگەی سەربازانی ئەم ڕژێمە لە ناوچەی "حانیتا" و زەبری قورسی لێدان.

بە هۆی پەلامارەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر بنکەی ئیسراییلی "جل العلام" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو زەبرێکی قورس لە داگیرکەرانی زایۆنی کەوت.

ژێدەرێکی زایۆنی رایگەیاند؛ بە هۆی پەلامارەکانی حیزبوڵڵای لوبنانەوە بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەوان "کریا شمۆنا" ئاژیری مەترسیی لەم شارۆچکەیە و چەن شارۆچکەی زایۆنی نشینی دیکە زرینگایەوە و سوپای ئەم ڕژێمە داوای لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە کرد خێرا خۆیان بگەیەننە حەشارگەکان.