هاوژینی سەرۆک کۆماری ئێران: ناساندنی جوانییەکانی خێزان بە جیهانیان، ئەرکی سەرشانی ئافرەتانی خۆڕاگرییە
هاوژینی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاردانەکەی لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی خانمانی کاریگەر، بەئامادەبوونی خانمانی بەرەی خۆڕاگریی وتی: خۆڕاگریی فەلەستین، ئەمڕۆ بۆ هێنانەدی ڕاستی و بەتاڵ کردنەوەی باتڵ دەسپێبووە، بەڵام ئیمپراتۆریەتی میدیایی ئەمریکا ڕێگە نادا دەنگی فەلەستین بەگوێی جیهانیان بگات، لەو ڕووەوە، ئەرکی سەرشانی هەمووانە هەتا دەس بکەن بە جەهادی شیکردنەوە.
جەمیلە عەلەمولهودا، بەئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ گۆڕینی کولتوری کچان وکوڕان و منداڵان و تازەلاوان وتی: ئەرکی سەرشانی ژنانی خەباتگێڕ و خۆڕاگرە کە جوانیەکانی خێزان وئەمەگداریی و وەفاداری بەجیهان بناسێنن و لەجیاتی پێداگرتن لەسەرجێندەری یان رەگەزایەتی ژنانە، دەبێ جەخت بکەن لەسەر هاوسەریێتی ژن و پیاو.
هاوژینی سەرۆک کۆمار هەروەها بەئامادەبوون لە شوێنی"روضە الشهیدین" لە بەیروت، هیوای خواست، کاتێک فەلەستین و خۆڕاگریی سەرکەوت، هەرلەو شوێنە جەژنی سەرکەوتن بەرێوەبچێ.