شوبات 12, 2024 13:00 Asia/Tehran

هەزاران کەس لە دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو شەوی ڕابردوو دیسان ڕژانە سەر شەقامەکانی تێلاڤیڤ و خوازیاری وازهێنان خێرای بنیامین نەتانیاهوو لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.

خۆپیشاندەران هەروەها خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت بوون. ئەم خۆپیشاندانانە لە ئاکامدا کێشرایە تووند و تیژی و هێزی پۆلیسی تێلاڤیڤ بە کەرەستەی سەرکوت کردن پەلاماری ناڕازییان لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان دا.

ژمارێک لە هەواڵدەرییەکان باسی ئەوە دەکەن لەم پێکدادانانەدا چەن خۆپیشاندەر وەبەر لێدان کەوتوونە و بریندار بوونە و ژمارێکی دیکەیش لەلایەن پۆلیسی ڕژێمی زایۆنییەوە دەسبەسەر کراون. تائێستا ژماری بریندار و گیراوان و وردییاتی دیکەی ئەم پێکدادانانە بڵاو نەبۆتەوە. ناڕەزایەتیی دەربڕینی ناڕازییان چەن رۆژ دوای ئەوەی دەست پێبووە کە وێدەچێ دیسان کاربەدەستانی زایۆنی تەگەرەیان ناوەتەوە لە بەردەم گەڵاڵەی دەسپێشخەرانەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماس.

سەرپەیڤ