دانوستانی بزووتنەوەی ئەنساروڵا لەگەڵ پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425435-دانوستانی_بزووتنەوەی_ئەنساروڵا_لەگەڵ_پارت_و_ڕێکخراوە_سیاسییەکانی_یەمەن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا باسی دانوستانەی نێوان بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە و پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی یەمەنی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 26, 2024 06:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا باسی دانوستانەی نێوان بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە و پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی یەمەنی کرد.

"عەلی ئەلقەحوم"، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، جەختی لەوە کردەوە: "سەنعا لە وتووێژی بەردەوامدایە لەگەڵ هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی وڵات، لەوان ڕێکخراوەکانی باشوور، ئەنجوومەنی کاتی، ئیسڵاح، ڕۆڵەکانی حەزەرمەوت، ئەلموهرە و گرووپ و کۆتلەی دیکە. ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی ئەنساروڵای یەمەن پێی داگرت کە دەروازەکانی سەنعا کراوەن لەسەر گفتوگۆی ناوخۆیی لەگەڵ هەموو ڕێکخراو و لایەنەکانی یەمەن بە دوور لە بندەستی، دەسەڵاتی دەرەکی و کۆلۆنیالیزم. ئەلقەحوم داوای لە هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی یەمەن کرد کە بێنە نێو وتووێژە ناوخۆییەکانەوە و ئەولەوییەت بدەن بە بەرژەوەندییە نەتەوەییە ڕەهاکان و پاراستنی یەکڕیزی و سەقامگیری و دەستکەوتە نەتەوەییەکانی یەمەن، بەبێ گوێدانە پلانی کۆلۆنیالیزم و دەستێوەردانەکانی دەرەکی.