گیرانی خۆپیشاندەرانی ئیسراییلی لە لایەن پۆلیسی ڕژێمی زایۆنییەوە لە تێلاڤیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425436-گیرانی_خۆپیشاندەرانی_ئیسراییلی_لە_لایەن_پۆلیسی_ڕژێمی_زایۆنییەوە_لە_تێلاڤیڤ
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لەلایەن شارۆچکەنشینانەوە دژ بە "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە لە تێلاڤیڤ بەڕێوەچووە و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەران گیراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 26, 2024 07:00 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لەلایەن شارۆچکەنشینانەوە دژ بە "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە لە تێلاڤیڤ بەڕێوەچووە و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەران گیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی، خۆپیشاندانی بەربڵاو لە لایەن شارۆچکەنشینانی زایۆنییەوە دژ بە "نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیران و کابینەی ئەم ڕژێمە لە تێلاڤیڤ بەڕێوەچوو و زایۆنییە ناڕازییەکان لەم خۆپیشاندانە بە درووشمگەلێک خوازیاری وازلەکارهێنانی ئەندامانی کابینە بەتایبەت "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.  ناڕازییانی تووڕە هەروەها خوازیاری واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە گیراوانی خۆیان لە لایەن نەتانیاهووە بوون.

میدیاکانی ئیسراییل باسی گیرانی ژمارێک خۆپیشاندەریان کردووە کە لە نێویاندا بنەماڵەی گیراوانی زایۆنیش دەبیندرێ. پۆلیسی ڕژێمی ئیسراییل لە درێژەدا بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران ماشینی ئاوپژێن و گازی فرمێکسهێنی بەکارهێنا.