ڕێپێوانی بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان تا بەردەم شوێنی نیشتەجێ بوونی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425534-ڕێپێوانی_بنەماڵەی_گیراوە_زایۆنیستەکان_تا_بەردەم_شوێنی_نیشتەجێ_بوونی_نەتانیاهۆ
بەهەزاران ئیسڕائیلی دیسانەوە ڕژانە سەر شەقامەکانی تلاویڤ و شارۆچکە داگیرکراوەکانی دەوروبەری کەرتی غەزەو بەدانی دروشم بەدژی کابینەکەی نەتانیاهۆو، خوازیاری ڕێککەوتن بوون لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەگەڵ حەماس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 01, 2024 11:30 Asia/Tehran

بەهەزاران ئیسڕائیلی دیسانەوە ڕژانە سەر شەقامەکانی تلاویڤ و شارۆچکە داگیرکراوەکانی دەوروبەری کەرتی غەزەو بەدانی دروشم بەدژی کابینەکەی نەتانیاهۆو، خوازیاری ڕێککەوتن بوون لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەگەڵ حەماس.

ئەو ڕێپێوانە چوار ڕۆژیە لە باشوری خاکی داگیرکراوەو دەستی پێکردوەو و تاقمێک لە ناڕازیەکانی تلاویڤ شەقامی لکاو بە بنکەی وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیستیان داخست و بەدژی کابینەکەی نەتانیاهۆ دروشمیان داو خوازیاری ڕێککەوتن بوون لەسەر گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەگەڵ حەماس.

هاوکات لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانە وتووێژیک لە قەتەر بەئامانجی ڕێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ڕژیمی زایۆنیستی لەئارادایە.

هەنووکە نوێنەری وڵاتانی ئەمریکاو میسرو قەتەر لەهەوڵ دان لەگەڵ حەماس بگەنە ڕێککەوتنێک کە بەدەیان دیلی فەلەستینی بە گیراوە زایۆنیستەکان دا بگۆڕدرێنەوەو بۆماوەی شەش هەفتەش ئەو شەرە ڕابگیردرێ.