ئەرتەشی یەمەن کەشتیەکی ئینگلیزیی و زایۆنیستی کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426359-ئەرتەشی_یەمەن_کەشتیەکی_ئینگلیزیی_و_زایۆنیستی_کردە_ئامانج
ئەرتەشی یەمەن کەشتیەکی ئینگلیزیی و دوو کەشتی ڕژیمی زایۆنیستی و چەندین ناوشکێنی ئەمریکاییان بە مووشەک و خۆفڕ کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 08, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەرتەشی یەمەن کەشتیەکی ئینگلیزیی و دوو کەشتی ڕژیمی زایۆنیستی و چەندین ناوشکێنی ئەمریکاییان بە مووشەک و خۆفڕ کردە ئامانج.

ئەرتەشی یەمەن دوێنێ یەکشەم ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەشەکەی کەشتی ئینگلیزی  - هۆپ ئیسلەند - و دوو کەشتی زایۆنیستیان کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بەڕیوە بوون بە مووشەک و خۆفڕ کردە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەرتەشی یەمەن دا وتراوە کە کەشتیەکی زایۆنیستی یان لە دەوری ئوقیانووسی هیندستان کەشتیەکی دیکەی هەمان ئەو ڕژیمەشیان لەنێو دەریای عەرەب بە چەند مووشەکی بالستیک و کڕوز کردۆتە ئامانج کە سەرکەوتوانە ئامانجەکانی خۆیان پێکا.

ئەرتەشی یەمەن لەدوو هەڵمەت دا ژومارەیەک ناوشکێنی ئەمریکیشیان لەنێو دەریای سوور بە چەند خۆفڕ وەبەر هێرش دا.