ئەلمەشات سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادق"ی لە سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426583-ئەلمەشات_سەرکەوتنی_ئۆپەراسیۆنی_وەعدەی_سادق_ی_لە_سەرۆک_کۆماری_ئێران_پیرۆزبایی_کرد
مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی بیرازکەری "وەعدەی سادق"ی لەو پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 23:30 Asia/Tehran

مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی بیرازکەری "وەعدەی سادق"ی لەو پیرۆزبایی کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەم پێوەندییە تەلوفوونییەدا پێیداگرت لەسەر پشتیوانی کردنی سەنعا لە  ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادق" لەپێناو پێشپێگری بە ڕژێمی زایۆنی و چەسپاندنی مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی بەم ڕژێمە.

ئەلمەشات لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا هەروەها هەڵوێستی ژمارێک لە وڵاتان بە بەرگریی ئێران لە مافی سەروەری و سیادەی خۆی، شەرمەزار کرد و ئەوەی بە هەڵوێستێکی جێیشەرمەزاری زانی کە پیشاندەری پاشڕەوی بێشەرت و مەرج و کوێرکوێرانە لە زایۆنیزمی نێودەوڵەتی زانی.