مەعاریۆ: هێرشەکەی ئێران، لە "ڕۆژی پەسڵان" دەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426726-مەعاریۆ_هێرشەکەی_ئێران_لە_ڕۆژی_پەسڵان_دەچوو
شرۆڤەکارێکی سەربازیی زایۆنیست پێی داگرت: هێرشی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان وەک رۆژی پەسڵان وابوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 21, 2024 10:00 Asia/Tehran

شرۆڤەکارێکی سەربازیی زایۆنیست پێی داگرت: هێرشی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان وەک رۆژی پەسڵان وابوو.

"ئالۆن بێن داوید"، شرۆڤەکاری سەربازیی رۆژنامەی مەعاریۆ وتی: ئێران گەیشتووەتە قۆناخێکی دیکە لە شەڕی دژ بە ئیسرائیل و ئێمە دەبێ ئەو پێش گریمانە قەبووڵ بکەین کە ئێران، ئامادەی جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانترە.

ناوبراو وتی: هەرچەشنە کاردانەوەی ئاشکرای ئیسرائیل، ئێمە بەرەوڕووی مەترسیی پەلاماری بەرامبەر و تاڕادەیەکیش شەڕێکی بەرفراوان لە باکور دەکا.

هاوکات، کەناڵی١٢ی تەلەفزیۆنی رژیمی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێرانییەکان، گاڵتەمان پێ دەکەن.

کەناڵی١٢ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستی، کاردانەوەی میدیاکان و کۆمەڵگای ئێران بە کردەی بێ ئاکامی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی لەپارێزگای ئیسفەهانی بە گاڵتەجاڕانە لێکدایەوە.