هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی سەرکردایەتی رژێمی زایۆنی
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بنکەی سەرکردایەتی رژێمی ژینۆسایدکەری ئیسرائیلی لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جەولانی، مووشەکباران کردووە.
حیزبوڵڵای لوبنان دوێنێ سێ شەممە بە زیاتر لە دە مووشەک، بنکەی سەرکردایەتی رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە سەربازگەی "معالیە" یان "پێگەی عەرعەر"ی کردۆتە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها رایگەیاند؛ باڵۆنێکی سیخوڕیی رژێمی ساختەی زایۆنیستی خستووەتەخوارەوە.
زایۆنییەکانیش چەندین جار دانیان بەوەدانا کە حیزبوڵڵا لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان هەروا لەپێشڕەویی دایە و باڵادەستە و رژێمی ئیسرائیل لەو ناوچەیە، گیری خواردووە.
لە هەواڵێکی دیکەدا، حیزبوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەواڵی شەهیدبوونی یەکێک لە ئەندامەکانی لە هێرشی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشوری لوبنانی پشت ڕاست کردەوەو رایگەیاند، "حوسێن ئیبراهیم مەکی" لە ئەندامانی ئەو بزووتنەوە لە پێناو ڕزگارکرانی قودسدا شەهید کراوە.