هەڵمەتی رۆکێتی و مووشەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر پێگەکانی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427631-هەڵمەتی_رۆکێتی_و_مووشەکیی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بۆسەر_پێگەکانی_رژێمی_زایۆنی
خەباتکارانی حیزبوڵڵا لە چەند هەڵمەتدا، پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لوبنان و باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە رۆکێت و مووشەک کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 23, 2024 06:45 Asia/Tehran

خەباتکارانی حیزبوڵڵا لە چەند هەڵمەتدا، پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لوبنان و باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە رۆکێت و مووشەک کردە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، پێگەیەکی رژێمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی "شەبعا" وهەروەها پێگەی سەربازیی"ئەلبەغدادی" بەمووشەکی دژە زرێ بەئامانج گرتووە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی دیکەدا، پێگەی "ئەلسماقە"ی لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی "کەفەرشوبا" پێکا. خەباتکارانی حیزبوڵڵا هەروەها بینایەکی داگیرکەرانیان لە شاارۆچکەی زایۆنی نشینی "کەفەر گەلعادی" مووشەکباران کرد.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی هەروەها ئیدیعایان کرد، لە شارۆچکەکانی "حانیتا"، "ڕوش هنیکرا" و "شلومی" هەڵکەوتوو لە نزیک سنوری لوبنان، زەنگی مەترسیی لێدراوە.