چەند تەقینەوە شاری عەکا لەفەلەستینی داگیرکراوی لەراندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427899-چەند_تەقینەوە_شاری_عەکا_لەفەلەستینی_داگیرکراوی_لەراندەوە
بڕيک لەمیدیا ئیسرائیلیەکان ڕاپۆرتیان داپاشنێوەڕووی هەینی دوای بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژێر، تەقینەوەگەلێک لە شاری عەکا وشارەکانی دراوسێی لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕووی دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2024 11:21 Asia/Tehran
  • چەند تەقینەوە شاری عەکا لەفەلەستینی داگیرکراوی لەراندەوە

بڕيک لەمیدیا ئیسرائیلیەکان ڕاپۆرتیان داپاشنێوەڕووی هەینی دوای بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژێر، تەقینەوەگەلێک لە شاری عەکا وشارەکانی دراوسێی لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕووی دا

کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل ئیدعای کرد کە پەدافەندی ئاسمانی سوپای ئەم ڕژێمە داگیرکەرە ، خۆفڕێک کەلەلوبنان بەرەو شاری عەکا هاوێژرابوو ، پیوشوێن گرت. میدیا ئیسرائیلیەکان ڕاپۆرتیان دا: حزبۆڵڵا نزیک بە ١٠٠ موشەکی بەرەوشارۆچکەکانی ئەلجەلیلی ڕۆژئاوایی ، باکووری فەلەستینی داگیر کراو کە چوڵ نەکراوە ، هاویشتووە. کەناڵی دوازدەی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند : بەهۆی وێکەوتنی موشەک لە ئەلجەلیلی ڕۆژئاوایی شارۆچکە نشینێکی ئیسرائیلی برینداروگوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە. بەهۆی پەلامارەکانی موشەکی ئەم دواییەی حزبۆڵڵا ئاگرکەوتنەوەگەلێک لە ئەلجەلیلی ڕۆژئاوایی ڕووی دا.