نەعیم قاسم: ئامادەی شەڕێکی تۆکمە و تەواوی دژ بە ئیسراییلین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i428012-نەعیم_قاسم_ئامادەی_شەڕێکی_تۆکمە_و_تەواوی_دژ_بە_ئیسراییلین
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پێیداگرت لە سەر ئامادەیی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە شەڕێکی گشتداگر لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 05:50 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پێیداگرت لە سەر ئامادەیی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە شەڕێکی گشتداگر لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.

نەعیم قاسم وتیشی: هەر کردەویەکی ڕژێمی زایۆنی لە پێناو شەڕنانەوەی دژ بە لوبنان، کاولکاریی و وێرانییەکی زیاتری لە فەلەستینی داگیرکراو بەدواوە دەبی. 

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: بڕیاری ئێمە لە سەر پەرەپێنەدرانی بازنەی شەڕە، بەڵام بێتوو ئەوە بە سەرمان داسەپێندرێ، ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوشەکەین.

نەعیم قاسم وتیشی: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەڕەشە و  گوڕەشەگەلێکمان لێکراوە و لە وەڵامدا وتوومانە کە باروودۆخی بەرەی لوبنان پێوەندی بە بەرەی غەززەوە هەیە. ئێمە بە پێی ماک و شوناسی ئەم شەڕە، بەشێکی بچووکی تواناکانمان بەکارهێناوە.

ناوبراو سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمریکایش رایگەیاند: پێشنیارەکانی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربڕ بەدوور لە واقیعە و هێنانەئارای ئەو پێشنیارانە لە ئاراستەی ئامانجگەلی هەڵبژاردەیی ناوخۆییە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە واشینگتۆن مەسەلەی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە بە هەند ناگرێ و هەوڵی لێبڕشتانەی بۆ نادات.