ئەنسارڵڵاپەلاماربۆسەر گەمیی تیۆتیری پشت ڕاست کردەوە
کاربەدەستێکی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی چوارشەممە پشت ڕاستی کردەوە کە هەڵمەت وئۆپراستۆن لەدژی گەمیی تیۆتیربە بەلەمێکی تەقینەوەیی ودوو موشەکی بالستیک وچەند خۆفڕئەنجام بووە
ئەم کاربەدەستەی ئەنسارۆڵڵا کە نەێویست ناوی بدرکێندرێت بە کەناڵی ئەلجەزیری وت: ئەم ئۆپراسیۆنە لەدژی ئەم گەمیە کە سەر بە یەکێ لە کۆمپانیایۆنانیەکانە، ئەنجام بووە، گەمیەک کە دەستی داوەتە زۆرترین بنپێکردن لە بایکۆتی دوژمنی زایۆنی. وتیشی: ئەم گەمیە لەئۆپراسیۆنێکی داڕشتیانە ولە پێنج قۆناخدا دراوەتە بەر دەسڕێژ وپەلامار. ئەم کاربەدەستەی ئەنسارۆڵڵا وتی: پەلاماربۆسەر گەمیی ئەوکۆمپانیانەی کە کۆپاپۆڕی تریان هەیە کە لەڕێگەی دەریای مەدیتەرانەوە ئەچنە بەندەرەکانی دوژمنی زایۆنی ، بەردەوام دەبێت.ئە کاربەدەستەی ئەنسارۆڵڵا هەروەها وتی: ئێمە لە نەخشەی ئەمریکا ئاگادارین کە هەوڵ ئەدات هەتا کاڵاکان لە بەندەری وڵاتانی دراوسێی بگوێزیتەوە بۆ بەندەرەکانی دوژمن وگەمارۆی ئێمە لەدژی دوژمن تێک بشکینێت.ڕێکخراوی ئۆپراسیۆنی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند: وادیارە حوسیەکانی یەمەن دوهەمین گەمی یان لە دەریای سووردا نۆقم کردووە. هێزەچەکدارەکانی یەمەن لەمانگەکانی ڕابردوو لە داکۆکی کردن لە خەڵکی غەززە، چەند گەمیی ڕژێمی زایۆنیان یاگەمیەکانی هەڵگری کاڵا بۆ ئەم ڕژێمەی کەلە دەریای سوور ، ئۆقیانووسیی هێند وتەنگەی بابولمەندەب ئەچوون بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان، داوەتە بەرپەلامار. یەکیەتی ئەروپایش ئۆپراسیۆن وماموریەتێکی دەریایی لەدەریای سوور بە ناوی " ئاسپیدس" دامەزراندووە وبانگەشەی کردووە کە مەبەست لەو ئۆپراسیۆنە تەنیابەرەڤانی کردنە/.