هێرشی حیزبوڵڵا بۆسەر سیستەم و ئامێرگەلی شۆڤاریی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i428858-هێرشی_حیزبوڵڵا_بۆسەر_سیستەم_و_ئامێرگەلی_شۆڤاریی_رژێمی_زایۆنی
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سیستەم و ئامێرە شۆڤارییەکانی رژیمی زایۆنی لەباکوری فەلەستینی داگیرکراوی کردۆتەئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2024 07:15 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سیستەم و ئامێرە شۆڤارییەکانی رژیمی زایۆنی لەباکوری فەلەستینی داگیرکراوی کردۆتەئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەباتکارانمان کەرەستەو ئامێرە شۆڤارییەکانی دوژمنیان لە پێگەی "مسکاو عام" بە چەکەمەنی شیاو، کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتەدا، ئامانجە دیاریکراوەکان بەوردیی و راستەوخۆ کراونەئامانج.

میدیا زایۆنییەکانیش لەو بارەوە ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی تێگیرانی مووشەک لە خاکی لوبنانەوە، ناوچەی "ئەلجەلیلی عولیا" تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە.

لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە لەلایەن خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە دژ بە سوپای رژیمی داگیرکەر، خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنانیش بە مەبەستی تێوەگلاندنی بەشیک لە توانای لۆجستی داگیرکەران، هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو دەسپێکرد.