پەلاماری ئاسمانی دەسدرێژکارانی ئەمریکایی بریتانیایی بۆ سەر یەمەن
فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەمریکایی بریتانیایی چوار جار بەندەری ڕای عیسا لە شاری ئەلسەیف لە پارێزگای حودەیدەی یەمەنیان بوردمان کرد
مێدیا یەمەنیەکان ڕایانگەیاند ناوچەی بەحیس هەڵکەوتوو لە شاری مێدی لە پارێزگای حەجەی یەمەن ڕۆژی یەکشەمە دوو جار کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی ئەمریکایی بریتانیایی . ئەو پەلامارانە کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر دوای پەلاماری ئاسمانی دڕندانەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە بەندەری حودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەن ڕووی داوە . لەو پەلامارانە دا شەش کەس شەهید و سێ کەسیش شوێن بزر بووە و هەشتا و سێ کەسیش بریندار بوونە . سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد کە وڵام بە بڕشتانە دەدرێتەوە بەو جەنایەتەنە .
هاوکات سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە دەسدرێژکاری ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر بەندەری حودەیدە و وڵامی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی : دوژمنی ئیسرائیلی پەلاماری کردووەتە سەر هەمارەکانی کومپانیای نەوت و دامەزراوەکانی هێزگەی کارەبا لە حودەیدە . ئەمریکا شەڕی ئابووری و سەربازی دژی یەمەن وەڕێ خستووە .