ئه‌یلوول 29, 2024 08:30 Asia/Tehran

ڕژێمی زایۆنیی لە درێژەی دەسدرێژییەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دیسان زاحیەی بەیرووت و شاری سەوری بۆردومان کرد.

چەندین ناوچەی لوبنان لەوان زاحییەی باشووری بەیرووت، شاری سەور و شارۆچکەی "جەبشیت" لە نەبەتییە وەبەر پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی کەوت. ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بیسترانی دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێزیان کرد دوابەدوای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییە، هەروەها لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای دەسدرێژکاری زایۆنی بۆ سەر لوبنان ژێدەرە هەواڵییەکان لە بەیرووت ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسراییل هاوکات چوار پەلاماری کردۆتە سەر ناوچەی «الشویفات» لە زاحییەی باشووری بەیرووت.

ژێدەرە لوبنانییەکان باسی پەلاماری ئاسمانیی یەکجار تووندی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری بەعلبەک و دەڤەری ئەم شارە لە  بوقاعی کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەڵکەوتووە، لە دەسدرێژیی ڕۆژی شەممەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی ئەم وڵاتە ٣٣ کەس شەهید بوون و ١٩٥ کەسیش بریندار. 

سەرپەیڤ