دڵخۆشی خەڵکی وڵاتانی جیهان لە هەڵمەتەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو
لە دوێشەوەوەو لەدوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو شەپۆلێکی شادمانی و دڵخۆشی وڵاتانی جۆربەجۆری گرتۆتەوە.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هەڵمەتەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو خەڵکی شارەکانی ئێران ڕژاونە سەر شەقام و بە بەشینەوەی شیرینی دڵخۆشی خۆیان ڕاگەیاند.
ئەو هەڵمەتە وڵامێک بوو بە دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیست و خەڵکی سەرانسەری ئێران وێرای دڵخۆشی راگەیاندن و سپاس کردنیان لە سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی پاڵپشتی و لایەنگری خۆیان لە خۆڕاگری لوبنان و فەلەستین ڕاگەیاند.
هاوکات لە پارێزگەو شارە کوردیەکانی ئێران بۆوێنە پاڕیزگەکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام و شارگەلی وەک مهابادو سنە خەڵک بە دڵخۆشی لەو هەڵمەتەی سپای پاسداران بۆسەر شارەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕێزوڤ سپاسیان کرد لە هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی.
هاوکات لەگەڵ ئەو هەڵمەتە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریاو لوبنان و تورکیاش هاتنە سەر شەقام و وێڕای نێشاندانی دڵخۆشی خۆیان پێداگریان کرد کە ڕێگەی خۆڕاگری تا ڕزگاربوونی قودسی پیرۆز هەروا بەردەوام دەبێ.
لایەنگرانی بەرەی خۆڕاگری بۆوێنە تیرەو هۆزەکانی باشوری عێراق خەڵکی بەغداو بەیرووت و لێواری ڕۆژئاوا غەزەش لەدوای ئەو هێرشەی سپای پاسداران هاتنە سەر سەقام و سپاسی ئەو هەڵمەتەی هێزی سەربازی ئێرانیان کرد.