کۆژرانی ٨٠سەرباز وشارۆچکە نشین؛ ئۆکتۆبری ڕەش لە سەرزەویە داگیرکراوەکان
بە پێی دۆخی سەنسۆری زاڵ لە ڕژێمی زایۆنیستی لە بواری بڵاوکرانەوەی ئاماروڕێژەی ڕاستەقینەی زیان وخەسارەکانی ئەم ڕژێمە لە بەرەجۆربەجۆرەکانی شەڕ، میدیا زایۆنیەکان بەپیی ئاماری ڕەسمی دانیان نا بە کۆژرانی هەشتا نزامی وشارۆچکە نشین لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵ
بە پێی ڕاپۆرتی "عەکا نێوز" لە ناوسەرزەویەداگیرکراوەکانی ١٩٤٨ی زایینی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی زیانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەبەرە جۆربەجۆرەکانی شەڕوهەڵمەتی خەباتکارانی فەلەستینی لەناو سەرزەویە داگیرکراوەکان دا هێناویەتی کە بەپێی ئاماری ڕەسمی ٨٠ سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینی زایۆنی لە درێژایی ئەم مانگەی زایینی ئۆکتۆبر، لەلایەن خەباتکارانی ئازای خۆڕاگریەوە کۆژراون .
لەبەرەی شەڕلە کەرتی غەززەیش، خەباتکارەفەلەستینیەکان توانیان بیست نزامی زایۆنی بکۆژن. لەبەرەی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی ١١داگیرکەری زایۆنی لە هەڵمەتی خەباتکاران وشارومەندانی فەلەستینی کوژراون. لە بەرەی پشتیوانی عێراقیش بەپیی دان نانی زایۆنیەکان، لە ئەم مانگەی زایینی دوو زایۆنی کۆژراون ولەشوێنەکانی تریش زایۆنێک کوژراوە کە بەگشتیی ژماری کۆژراوان گەیشتووە بە هەشتا کەس.
میدیاکان پیشتر لەقاویان دابوو کە ئامار وڕێژەی ئەو بریندارانەی کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایدەگەینێت، لەگەڵ ئامار وڕێژەیەک کە نەخۆشخانەکانی ئەم ڕأژێمە ئەیدەن بە دەستەوە، جیاوازی زۆرە.هەرلەم بوارەدا ، کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندبوو کە سوپای ئەم ڕژێمە لە کاربەدەستانی نەخۆشخانەکان داوای کردووە هەتا بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەرتەش، هیچ ئامارێک لە زیان وخەسارەکان بڵاو نەکەنەوە.