کانونی یه‌که‌م 01, 2024 18:23 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادان لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان

کاربەدەستانی خۆجێی لە پاکستان ڕایانگەیاندووە سەرباری دامەزرانی ئاگربڕێکی لەررزۆک لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوا، شەڕ و پێکدادان ئێستایش بەردەوامە.

لەم شەڕ و پێکدادانانەدا تا ئێستا ١٣٠ کەس کوژراون. هەوڵەکان بۆ گەیشتنە ڕێگاچارە بۆ ئەم قەیرانە هەر بەردەوامە. شەڕ و پێکدان لە پاکستان لە پێنجشەممە ٢١ی نۆڤەمبەرەوە دەست پێ بووە کە لەو ڕۆژەدا پەلامار کرایە سەر ئۆتۆمبیلی موسافیران لە ناوچەی کۆرەم و٤٧ کەس لەوان ٣٩ شیعە شەهید بوون کە زۆربەی ئەو قوربانییانەیش ژن و منداڵ بوون. 

سەرپەیڤ