جۆلانی : داکۆکیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بۆ هەمیشە نابێ
سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا لە سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا وتی : ئەو وڵاتە بە نیاز نیە لاگریی خۆی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بۆتا هەتایە درێژە پێی بدات .
محەممەد جۆلانی کە بۆ دیدار لەگەڵ ترامپ سەردانی واشنگتونی کردووە لە دیداری ژومارێک لە ڕێبەران و چالاکانی سووری لە واشنگتون وتی: هەوڵدان لەپێناو دەسخرامئ ڕێککەوتنی ئاسایشی نوێ لەگەڵ ڕژێمی زایونی درێژەی هەیە و حکومەتیش لەدووی چەسپاندنئی سەقامە لە باشووری وڵاتدا هەتا بتوانێ هەوڵەکانی خۆی لە سەر ڕێبازی بنیاتنانەوە چڕ بکاتەوە. جۆلانی وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی واشنگتون لە وتووێژەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وتی : ئەمریکا ڕۆڵی نێوبژیوان دەگێڕێ لە نێوان حکومەتی شام و هێزەکانی هەسەدەدا بەڵام نایەوێ لاگریی خۆی لە هەسەدە درێژە پێی بدات. ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکرێت داهاتووی پەیوەندی لەگەڵ کوردانی سووریا لە دوو مانگی داهاتوودا ڕوون بکرێتەوە .