لوبنان هەموو تێپەڕگەسنووریەکانی خۆی لەگەڵ سووریای داخست
هەواڵدەری ڕیانووستی ڕووسیا بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگا لە لوبنان ڕایگەیاند ، لەگەڵ داخرانی تێپەڕگەی ئەلمەسنەع هاوسنوورلەگەڵ سووریا، هەموو تێپەڕگەکانی نێوان دوووڵات داخران
هەواڵدەری ڕیانووستی ڕووسیا بەگیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاوتی: ئەمنیەتی گشتیی لوبنان تێپەڕگەی سنووری ئەلمەسنەع هاوسنوور لەگەڵ سووریای داخست ولەگەڵ داخرانی ئەم تێپەڕگەیە هەموو تێپەڕگە سنووریەکانی نێوان دوو وڵات بەشێوەی تۆکمەوتەواو داخراوە. ئەم سەرچاوەیەوتیشی: کاربەدەستانی لوبنان بڕیاریان گرتووەکەتێپەڕگەی سنووری ئەلمەسنەع لە هەردوو لاوە هەتا کاتژمێر هەشتی بەیانی بەشێوەی کاتیی دابخەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕیانووستی پیشتر کاربەدەستانی لوبنانی ڕۆژی هەینی بڕیاریان گرت کەدوابەدوای پەلامارە بەردەوامەکانی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر تێپەڕگە سنووریەکان، بەگشتیی هەموو تێپەڕگە سنووریەکان لە گەڵ سووریا بێجگەلە تێپەڕگەی سەرەکی ئەلمەسنەع هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵات داخەن .
بەیانی شەممە سەرچاوەیەکی سەربازی بە کەناڵی ڕووسیا ئەلیەومی وتبوو کە سوپای لوبنان باردودۆخ لە سنوورلەگەڵ سووریای لەژێر چاودیری دایە وکاروبەرنامەی خۆی لە تێپەڕگەکان ولە درێژەی سنوور لەگەڵ سووریا جێبەجێ دەکات.