پێنجەمین دادگاییکرانی نەتانیاهۆ لەبەر دانی بەرتیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434274-پێنجەمین_دادگاییکرانی_نەتانیاهۆ_لەبەر_دانی_بەرتیل
سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ شایەتیدان لە دۆسییەی بەرتیلدانی، بۆ پێنجەمین جار بانگ کرایە دادگا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2024 16:01 Asia/Tehran
  • پێنجەمین دادگاییکرانی نەتانیاهۆ لەبەر دانی بەرتیل

سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ شایەتیدان لە دۆسییەی بەرتیلدانی، بۆ پێنجەمین جار بانگ کرایە دادگا.

بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ بۆ شایەتیدان لە دۆسییەی بەرتیل کە دژ بەو کراوەتەوە، بۆ پێنجەمین جار بانگ کراویە داداگای ناوەندیی تلاڤیڤ.

دادستێنیی ڕژێمی زایۆنی لە وەڵام بە داخوازی دادگا ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە نەتانیاهۆ بە ئاشکرا لە دۆسییەی بەرتیلدا دەست هەبووە و لە هەموو وردییاتی پێوەندیدار بەو تۆمەتانەیش ئاگادار بووە.

ئەم دۆسییەیە یەک لەو چەن دۆسییەی گەندەڵییەیە کە نەتانیاهۆ بەرەوڕووی بۆتەوە. ئەو ساڵی ٢٠١٩ـیش سێ دۆسییەی دیکەی لە پێوەندی لەگەڵ گەندەڵی بۆ کراوەتەوە.

دادگاییکردنی نەتانیاهۆ لە ٢٤ی مانگی مەیی ٢٠٢٠ـەوە دەست پێ بووە.