خۆپیشاندان لە پارێزگای سەعدەی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434778-خۆپیشاندان_لە_پارێزگای_سەعدەی_یەمەن_بۆ_پشتیوانی_لە_غەزە
دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2025 12:20 Asia/Tehran

دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان.

دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ لەژێر دروشمی "بە خەبات لە ڕێگای خودا و یارمەتیدانی خەڵکی غەززە، ڕووبەڕووی هەموو ستەمکاران دەبینەوە" خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەرانی یەمەن چەندین جار جەختیان لە خۆڕاگری خۆیان لە بەرامبەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا تا گەیشتن بە سەرکەوتن کردەوە. ئەوان جەختیان لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی یەمەن لە پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و خۆڕاگرییان کردەوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە لە یەمەنەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ١٢  پەلاماریان  بۆ سەر ناوچەی حەرف سه فیان لە پارێزگای عیمران لە باکووری یەمەن ئەنجامداوە .