ناڕەزایەتی دوبارەی بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی بەرامبەر بە ناتانیاهۆ
دوابەدوای دۆزینەوەی تەرمی دوو زیندانیی زایۆنی لە باشووری کەرتی غەززە، بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی جارێکی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و جارێکی دیکە خوازیاری واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بوون
. بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنیستی لە غەززە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک بۆ ناتانیاهۆ جەختیان لەوە کردەوە: ئەگەر لە کاتی خۆیدا ڕێککەوتنێک بکرایە، دەکرا ئەم دوو زیندانییە ئیسرائیلییە بە زیندوویی بگەڕێنەوە. بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی لە بەیاننامەی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە: داوا لە ناتانیاهۆ و بڕیاردەران دەکەین دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی دەستبەجێی زیندانییانی زایۆنی لە غەززە خێراتر بکەن. ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەرفەتێکی مێژووییمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زندانیەکان و نابێت لەدەستی بدەین. پێداگری ناتانیاهۆ و کابینەکەی لەسەر سەپاندنی داواکاری زیاتر لە دانوستان لەگەڵ حەماس وەک بەربەستێک لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاگربەست، توڕەیی گشتیی لێکەوتووەتەوە و فشارەکانی لەسەر نەتانیاهۆ زیاد کردووە.