کاردانەوەی ئەردەن بە داخوازی دامەزرانی حکومەتی فەلەستین لە ناوخاکی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435681-کاردانەوەی_ئەردەن_بە_داخوازی_دامەزرانی_حکومەتی_فەلەستین_لە_ناوخاکی_عەرەبستان
وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن داواکاری ڕژێمی زایۆنیستی لەمەڕ دامەزرانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی لە ناو خاکی عەرەبستانی بنپێکردنی ئاشكرای یاساوڕیسای نێودەوڵەتی وکاروکردەی ورۆژێنەرانە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2025 05:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردەن بە داخوازی دامەزرانی حکومەتی فەلەستین لە ناوخاکی عەرەبستان

وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن داواکاری ڕژێمی زایۆنیستی لەمەڕ دامەزرانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستینی لە ناو خاکی عەرەبستانی بنپێکردنی ئاشكرای یاساوڕیسای نێودەوڵەتی وکاروکردەی ورۆژێنەرانە زانی.

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەردەن جەختی کرد: ئێمە داواکاریەدەسدرێژکارانەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزرانی حکومەتی فەلەستینی لەناو خاکی عەرەبستان شەرمەزارئەکەین وئەوە بە داواکاریەکی ورۆژێنەرانە دەزانین . وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن وتیشی: داواکاریە دۆژمنکارانەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزرانی حکومەتیکی فەلەستینی لەناو خاکی عەرەبستان بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ، بڕیارنامەکانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەروەری وڵاتانە. ئەردەن هەروەها خوازیاری ڕاگیرانی کاروکردەی سەرکوتکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی بوو وجەختی کرد: هەموو کاروکردە ئاڵوزکاوانەکانی ئیسرائیل لە ڕۆخی خۆرئاوایی لە سەروبەندی درێژەی داگیرکاری لەوان پەلامارە مەترسیداروبەردەوامەکان، شاروچکە سازی ودەستبەسەرداگرتنی سەرزەوینی فەلەستینیەکان دەبێ ڕابگیردرێت.