شوبات 27, 2025 17:26 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ئەمنیەت وسەقامی ناوچە لەرزۆک دەکات

وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایۆنی بە پەرەپیدانی دەستدرێژکاریەکانی خۆی ئەمنیەت وسەقامی ناوچە لەرزۆک دەکات جەختی کرد کە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای جیهانی بووە ولایەنە نێودەوڵەتیەکان دەبێ بەرپرسایەتی خۆیان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەستدرێژکاریەکانی ئەم ڕژێمە بگرێتە ئەستۆ.

لەدرێژەی کاردانەوە نیشان دانی وڵاتان وگروپەکانی ناوچە بۆ پەرەپیدانی دەستدرێژکاری و داگیرکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لەناوخاکی سووریا، عەرەبستانی سعودی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دەستدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا شەرمەزارو پیداگری دەکەین کە ئەم دەستدرێژکاریانە لە چوارچیوەی هەوڵ بۆ سست ولەرزۆک کردنی ئاسایشت وسەقامی سووریایە. وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستان جەختی کرد کە دەستدرێژکاری هێزە داگیرکەرە زایۆنیەکان بۆسەر چەند ناوچە لە کۆماری عەرەبی سووریا وهەوڵ بۆ نائەمن کردن وبێ سەقامی ئەم وڵاتە،هاوپێوەندە بە  بنپێکردنی بەردەوامی ڕێککەوتننامەکان ویاساوڕێسای نێودەوڵەتی. 

سەرپەیڤ