فراکسیۆنی حیزبوڵڵا: نا بە تەسلیمبوون و نا بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437639-فراکسیۆنی_حیزبوڵڵا_نا_بە_تەسلیمبوون_و_نا_بە_ئاساییکردنەوەی_پەیوەندییەکان
فراکسیۆنی " وەفاداری بە خۆڕاگری " لە پەرلەمانی لوبنان جەختی لەسەر پێویستی تەسلیم نەبوون بە دوژمن و پێویستی پابەندبوون بە خاک و سەروەری کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی حیزبوڵڵا: نا بە تەسلیمبوون و نا بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

فراکسیۆنی " وەفاداری بە خۆڕاگری " لە پەرلەمانی لوبنان جەختی لەسەر پێویستی تەسلیم نەبوون بە دوژمن و پێویستی پابەندبوون بە خاک و سەروەری کردەوە.

عەلی فەیاز، ئەندامی فراکسیۆنی " وەفاداری بەخۆڕاگری" لە پەرلەمانی لوبنان وتی: سەرەڕای پابەندبوونی لوبنان بە ئاگربەست و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١، دوژمنی زایۆنی بەردەوامە لە دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی و هەوڵ بۆ  سەپاندنی  مەرجەکانی دەدات. ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان دەستیان لە تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە ناوچەکەدا هەیە. عەلی فەیاز لە سەر گرنگی یەکڕیزیی لوبنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە جەختی کرد: ئێمە دژی تەسلیم بوون بە دوژمنی زایۆنیستی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانین و ڕایدەگەیەنین کە سەبارەت بە خاک و سەروەری خۆمان لەگەڵ هیچ لایەنێک سازش ناکەین. نوێنەری لوبنان وتی:  ڕێگای چارەسەر ئەوەیە کە دوژمنی زایۆنی لە خاکی ئێمە بکشێتەوە و هەموو کردەوەیەکی  دەسدرێژکارانە  ڕابگرێت.