نیسان 14, 2025 18:05 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای زایۆنیستی نتانیاهۆی بە دوژمن زانی

" دان حالوتس" سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەسی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەخنە گرتن لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم رژێمە ی بە دوژمن وەسف کرد کە بووەبە هەڕەشەی خێرا بۆ ئەمنیەت وئاسایشتی ڕژیم.

حالوتس لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ هەتا ٢٩٩٧ سەرۆکی ئەرکانی سوپای زایۆنیستی بوو. ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعوت ئاحارونوت یش نووسیی کە زیاترلە ٢٥٠ کارمەندی پێشووی مووساد بە مۆرکردنی نامەیەک خوازیاری کۆتاییدان بە شەڕوگەڕانەوەی هەموو یەخسیرانی زایۆنی بوون. دانی یاتوم وئەفراسیم هالیوی وتامیر باردو سەرۆکانی پێشووی موساد ودەیان کەس لە بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوە لە مۆرکەرانی ئەم نامەیەن. هاوکات سەدان کەس لە قودس بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لەبەردەم ماڵی " ڕان درمر" بەرپرسی دۆسیەی یەخسیرانی ئیسرائیلی ناوبراویان بە کارشکینی لە وتووێژەکانی ئاگربڕ وئاڵووێرکردن ودێلبەدیلکردن لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین تاوانبار کرد. نتانیاهۆ نزیک بە دوو مانگ لەمەوپیش " درمر"ی وەکوو بەرپرسی وتووێژەکان بۆ ئازادی یەخسیرانی ئیسرائیلی بە جێگای " دیڤیدبرنیاع" سەرۆکی موساد دامەزراند کاردەیەک کە لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بنەماڵەی یەخسیرانی ئیسرائیلی ڕووبەڕوو بوویەوە.

 

 

سەرپەیڤ