ئەلبەخیتی: دوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 18ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438208-ئەلبەخیتی_دوای_فڕۆکەی_بێفڕۆکەوان_فڕۆکە_جەنگییەکانی_ئێف_18ی_ئەمریکی_دەخەینە_خوارەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە وتنی ئەوەی کە یەکەی مووشەکی و ئاسمانی 21 خۆفڕی پێشکەوتەی ئەمریکایی ئێم کیو نۆی خستووەتە خوارەوە   وتی : لە قۆناغی داهاتوودا فڕۆکەکانی ئێف ١٥ و ئێف ١٦ و ئێف ١٨ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 23, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • ئەلبەخیتی: دوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 18ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە

ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە وتنی ئەوەی کە یەکەی مووشەکی و ئاسمانی 21 خۆفڕی پێشکەوتەی ئەمریکایی ئێم کیو نۆی خستووەتە خوارەوە   وتی : لە قۆناغی داهاتوودا فڕۆکەکانی ئێف ١٥ و ئێف ١٦ و ئێف ١٨ی ئەمریکی دەخەینە خوارەوە.

 محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: ئەمریکا لە سەردەمی  سەرۆکایەتی بایدندا لە  پەلامارەکانی  بۆ سەر یەمەن  شکستی هێنا، چونکە گەورەترین  کێشەی کە  ڕووبەڕووی بووەوە، نەبوونی زانیاری  سەبارەت بە شوێنی بەرهەمهێنان و  پاشەکەوتی  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و هەموو کەرەستە سەربازییەکانمان بوو . وتیشی: لە ڕاستیدا ترەمپیش  هاوشێوەی بایدن نەیتوانیوە بە  ئامانجەکانی خۆی بگات، بۆیە بۆ ترساندنی خەڵک پەنای بۆ بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان بردووە، لەکاتێکدا گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشتی  ئارمانجەکانی  فەڵەستین بووە و لە ئەمریکا ناترسن.