یەمەن : جەنایەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی شەهید و بریندار بوونی ١٣٠٠ کەسی سیڤیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438348-یەمەن_جەنایەتەکانی_ئەمریکا_بووەتە_هۆی_شەهید_و_بریندار_بوونی_١٣٠٠_کەسی_سیڤیل
وەزاڕەتی دادەوانی یەمەن ڕایگەیاند جەنایەتەکانی ئەمریکا دژی یەمەن بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی ١٣٠٠ کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 28, 2025 12:39 Asia/Tehran
  • یەمەن : جەنایەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی شەهید و بریندار بوونی ١٣٠٠ کەسی سیڤیل

وەزاڕەتی دادەوانی یەمەن ڕایگەیاند جەنایەتەکانی ئەمریکا دژی یەمەن بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی ١٣٠٠ کەس.

وەزاڕەتی دادەوانی  ومافی مرۆڤی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند : جەنایەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی زیاتر لە  هەزار و سێسەد  کەسی سیڤیل  وکاول بوونی بەربڵاوی ژیرخانەکان. بەیانی ئەمڕۆش لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر شاری سەعدەی یەمەن ١١٤ شارومەندی یەمەنی کوژران وبرینداربوون. هاوکات محەممەد عەبدولسەلام ، وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە جەنایەتی دڕندانەی ئەمریکا لە کردنە ئامانجی  کۆچبەرانی بێ تاوان لە سەعدە وتی: ئەم دڕندەکاریەی حکومەتی ئەمریکا ناکارامەیی سەربازی ئەوان لە شەڕ قەرەبوو ناکاتەوە. هەروەها پەلامار بۆ سەر کەسانی سیڤیلی  بێ تاوان یش دەستکەوت ناێتە ئەژمار.