شەڕی نێوان سوپای پاکستان و تیرۆریستان ١٦ کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439251-شەڕی_نێوان_سوپای_پاکستان_و_تیرۆریستان_١٦_کوژراوی_لێکەوتەوە
لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆردا لە پارێزگاکانی بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان، دوازدە تیرۆریست کوژران و چوار سەربازی پاکستانیش گیانیان لەدەستدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 30, 2025 13:59 Asia/Tehran
  • شەڕی نێوان سوپای پاکستان و تیرۆریستان ١٦ کوژراوی لێکەوتەوە

لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆردا لە پارێزگاکانی بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان، دوازدە تیرۆریست کوژران و چوار سەربازی پاکستانیش گیانیان لەدەستدا.

شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی لۆرالایی و کێچ لە بەلوچستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج ئەندامی گرووپێکی جوداخوازی بەلوچ. هەروەها لانیکەم حەوت  تیرۆریستی سەر بە گرووپی تەحریک تاڵیبان پاکستانیش لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوپای پاکستاندا لە ناوچەکانی وەزیرستانی باکوور و چیترال کوژران. لە هەمان کاتدا چوار سەربازی پاکستانیش لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەیەکی ئەمنی سوپا لە  وەزیرستانی باکوور گیانیان لەدەستدا.