ته‌مووز 14, 2025 14:05 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی : ڕژێمی زایۆنیستی لە هەمبەر ئێران شکستی هێنا

سکرتێری گشتیی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی وتی : ڕژێمی زایۆنیستی لە بەدی هێنانی ئامانجەکانی لە هەمبەر ئێران شکستی هێنا

 حەمدین سەباحی وتی ئێران لەم شەڕەدا سەرکەوت و توانی  یەکگرتوویی نیشتمانی و یەکڕیزی جەماوەری ، ڕێبەرایەتی و سەربەخۆیی نیشتمانیەکەی بپارێزێ

ناوبراو وتی  بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کە مافێکی ڕەوا بە پێی یاسای نێونەتەوەییە  ئەگەرچی لەوانەیە  ڕووبەڕووی   ئاستەنگ   ڕەخنە یان تەنانەت  ڕاگیران ببێتەوە  بەڵام   ئێستاش شیاوی بووژاندنەوەیە . سکرتێری گشتی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی وتی  ئەم پڕۆژەیە  وابەستە بە  زانستی تەکنیکی  زانستوەرانی  ئێرانی و ئیرادەی سیاسی حکومەتی  ئێرانە . ئێران بە سەربەخۆیی و سەرکەوتن بە سەربەرزی و غرور توانیویەتی  بە دوژمنانی زایونی و ئەمریکایی خۆی بڵێت کە ئێران  دەمێنێتەوە .

سەرپەیڤ