ئاب 08, 2025 21:29 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاو لە یەمەن بە درووشمی

خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەیان، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانی بەربڵاویان بەڕێوەبرد.

پارێزگاکانی سەنعا، سەعدە، ڕیمە و مەئاریبی یەمەن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دیسان هەروەک هەینییەکانی ڕابردوو ببوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ داکۆکی لە فەلەستین بە درووشمی" ئێمە ئێستایش هەر لەگەڵ غەززەین" و "ئامادەییمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو پیلانێکی دوژمن زۆرە."

خۆپیشاندەران هەروەها درووشمیان دەدا سەبارەت بە پابەندیی گەلی یەمەن بە ئارمانجی فەلەستین و ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە دەسدرێژی و ئاسایی کردنەوەی  پێوەندییەکان و جەختیشیان کرد لە سەر ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکان.

هێزەکانی سوپای یەمەنیش بەڵێنمەند کراون تا ئەو کاتەی کە ڕژێمی ئیسراییل پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە نەوەستێنێ، هێرشەکانیان لە دەریای سوور بۆ سەر گەمییەکانی ئەم ڕژێمە و یان هەر گەمییەک کە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو بڕوات بەردەوام دەکەن.

سەرپەیڤ