پێداگریی یەمەنییەکان لە سەر درێژەی پشتیوانی لە غەززە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی شەهیدانی حکومەتی یەمەن
گەلی یەمەن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی حکومەتی یەمەندا جەختیان لە بەردەوامیی پشتیوانی لە غەززە کردەوە
ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی "شەهید ئەحمەد ئەلڕەهوی" سەرۆک وەزیرانی یەمەن و ژمارەیەک لە وەزیرانی ئەو وڵاتە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری سەنعا شەهید بوون، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانی ئەلسەبعەین لە شاری سەنعا بەڕێوەچوو. "محەمەد میفتاح" سەرۆک وەزیرانی تازەی یەمەن لەو ڕێ و ڕەسمە دا وتی : هەڵوێستی ئێمە شەرافەتمەندانەیە و ئێمە هەرگیز پەشیمان نابینەوە لە پشتیوانیکردنی غەززە، یەمەن ئەمڕۆ پیاوەکانی خۆی دەکاتە قوربانی لە ڕێگەی یارمەتیدانی حەق و ڕاستییەکان و ئێمە شانازی بەم بابەتە دەکەین. وتیشی: ئێمە چووینە ناو شەڕێکی گەورە و کاریگەر و لەگەڵ ئەمەریکا پێکدادانمان کرد، ئەم شەڕەش تەنها سەربازی نەبوو، دوژمن بەندەرەکانی کردە ئامانج بۆ ئەوەی قەیران و ئاڵۆزی لە یەمەندا دروست بکات، بەڵام بە ئامانجەکەی نەگەیشت، بەندەرەکان چالاکن و هیچ قەیرانێک دروست نەبووە.