کۆبوونەوەی گەورەی دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441688-کۆبوونەوەی_گەورەی_دژ_بە_ڕژێمی_زایۆنی_لە_پاکستان
ڕێپێوانێکی گەورەی تایبەت بە هاوخەمی و پشتیوانی دەربڕین لەگەڵ منداڵانی غەززە بە هەوڵ و یارمەتی حیزبی جەماعەتی ئیسلامی لە شاری کەراچی هەڵکەوتوو لە باشووری پاکستان بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی گەورەی دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە پاکستان

ڕێپێوانێکی گەورەی تایبەت بە هاوخەمی و پشتیوانی دەربڕین لەگەڵ منداڵانی غەززە بە هەوڵ و یارمەتی حیزبی جەماعەتی ئیسلامی لە شاری کەراچی هەڵکەوتوو لە باشووری پاکستان بەڕێوە چوو.

هەزاران منداڵ هاوڕێ لەگەڵ باوک و دایکیان، هەروەها خوێندکارانی کەمتەمەن لە خوێندنگەکانی سەرەتایی سەرانسەری شاری کەراچییەوە لەم کۆبوونەوە گەورەیەدا بەشدارییان کرد و جەنایەتەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیان شەرمەزار کرد و هاوخەمی و هاودەنگیان دەربڕی لەگەڵ دایکان و منداڵانی کەمتەمەنی غەززە. ئەوان خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوگەلێکی جددی و هەستپێکراو بوون لە لایەن وڵاتانی پشتیوانی فەلەستین و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ پاراستنی منداڵانی غەززە و بەڕێکرانی بێوچانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ کەسانی لێقەوماو و بەرکەوتەی پەلامار و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی.